قوباد تاڵەبانی: بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم بەهێزتر بێت دەبێت پێگەی کورد لە بەغداد بەهێز بکەینەوە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم بەهێزتربێت دەبێت پێگەی کورد لە بەغداد بەهێز بکەینەوە، هەربۆیە پێویستە لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن.

ئەمڕۆ سێشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ جانێت ئەلبێرتا، باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق کۆبووەوە رایگەیاند، عێراق پێویستی بە حکومەتێکی کارا و بەهێز هەیە کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت و بشتوانێت بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی هەرێم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.

باسیلەوەشکرد، بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم بەهێزتربێت دەبێت پێگەی کورد لە بەغداد بەهێز بکەینەوە، هەربۆیە پێویستە لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆرباش هەیە بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی هۆڵندی بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کاریگەرتر لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستاندا بکەن بە تایبەتیش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share