ئەمریكا.. نزیكەی 50 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا دابەشكراوە

تائێستا بە نزیكەی 30 ملیۆن كەس دراوە

ناوەندەكانی ئەمریكا تایبەت بە بەرگری و ڕوبەڕووبونەوەی نەخۆشی ئاشكرایدەكات نزیكەی 50 ملیۆن دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا دابەشكراوە.

ناوەندەكان بڵاویكردەوە، ئەو ڤاكسینانەی بڵاوكراونەتەوە لە هەردوو جۆری (فایزەر-بیونتیك) و (مۆدێرنا) بوون و تائێستا بە نزیكەی 30 ملیۆن كەس دراوە.

دوێنێ زانكۆی (جۆنز هۆبكنز) ئاشكرایكرد، كۆی گشتیی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 26 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.

بەپێی ئاماری زانكۆكە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گەیشتووەتە 438 هەزار و 452 و كۆی توشبووانیش 26 ملیۆن و 22 هەزار و 247 كەسە.

ناوەندەكانی ئەمریكا تایبەت بە بەرگری و ڕوبەڕووبونەوەی نەخۆشی

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕازیل هۆشداری دەدات لە نامەیەکی هەڕەشەئامێزی “بوونەوەرە ئاسمانییەکان”

وەزارەتی بەرگریی بەڕازیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، وڵاتەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلکترۆنیی چڕ بووەتەوە. ڤۆڵنی وۆڵف، سکرتێری نیشتمانی بۆ…
Total
0
Share