تەیف سامی پەیامێکی بڵاوکردەوە

وەزیری دارایی عێراق، بەبۆنەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، رایگەیاند، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ژنان، پابەندبوونمان بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری دووپاتدەکەینەوە.

وتیشی، لە رێگەی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ژنانەوە دڵنیایی دەدەین کە پاڵپشت دەبین بۆ باشترکردنی دۆخی ژنانی عێراق و بەرزکردنەوەی پێگەی ژنان لە کۆمەڵگەدا.

وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، ئێمە پشتگیری لە هەوڵەکان دەکەین بۆ وەستاندنی توندوتیژی بە هەموو شێوەکانیەوە هەروەها بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ ژنان، بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی، و تێپەڕاندنی ئەو سەختییانەی کە رووبەڕوویان دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بە گفتوگۆ و ڕێزگرتنی بۆچوونەكان چارەسەر دەكەین

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق پێشوازیكرد لە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی…
Total
0
Share