سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپیکرد.
سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، پڕۆسەکە زۆر بە خێرایی بەرەوپێشەوە دەچێت و بە زووترین کات رێکارەکان کۆتاییدێن.
وتیشی، ئەم هەفتەیە پارەکە دەخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و بڕەکەشی زیاترە لە 940 ملیار دینار.