هاتوچۆ لەبارەى کڕینى جۆرە ئۆتۆمبێلێکەوە هۆشدارى دەدات

هاتوچۆى هەولێر روونکردنەوە دەربارەى جۆرە ئۆتۆمبێلێک دەدات و رایدەگەیەنێت، تا یەکلاکردنەوەى لەلایەن گومرگەوە تۆمارناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان دەڵێت، ئێستا جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕەکاندا کرین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت، کە لە رووکاری دەرەوەیدا لۆگۆی ئۆتۆمبێلی (MG) پێوەیە، بەڵام لە دیوی ناوەوە لۆگۆی (ROE WE) لەسەر سوکانەکەی هەیە.

دەشڵێت، “ئەوا ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە لەئێستادا تۆمارناکرێت، ژمارە و تابلۆی پێنادرێت، تا ئەوکاتەی کێشەکەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ یەکلایی دەکرێتەوە”.

هاتوچۆى هەولێر داواش لە هاوڵاتییان دەکات مامەڵەی تۆمارکردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە نەبەن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.

پێشتر تۆڕى میدیایی ئێستا بەدواداچوونێکى دەربارەى گرفتى ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، “هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و…
Total
0
Share