قوباد تاڵەبانی: حكومەتی هەرێم هەوڵ بۆ ئابورییەكی فرەسەرچاوە دەدات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازیكرد لە كریستیانە هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و پێكەوە تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەڵمانیایان كرد.

لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی سێشەممە بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی ئابوری و پڕۆسەی گەشەپێدانی هەرێم كرا و لەمبارەیەوە جێگری سەرۆك وەزیران روونیكردەوە حكومەتی هەرێم هەوڵ بۆ ئابورییەكی فرەسەرچاوە دەدات و لەم چوارچێوەیەشدا بە تایبەتی گرنگی بە گەشەپێدانی كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازیی خۆراك و گشتوكاڵ دەدات.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا بە گرنگیدان بەم كەرتانە ژمارەیەكی بەرچاو هەلی كار بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت و ئاسایشی خۆراكی هەرێم و عێراقیش پارێزراودەبێت.

جێگری سەرۆك وەزیران سوپاسی حكومەتی ئەڵمانیاشی كرد كە لە ماوەكانی رابردوودا بە شێوەی جۆراوجۆر هاوكاریی هەرێمی كوردستانی كردووە، بە تایبەتیش لە ناردنی راوێژكار و كەسانی پسپۆڕدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم: چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمەوە بڕیاربدات

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دواکەوتنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کاریگەری خراپی لەسەر کارەکانی…
زیاتر ببینە

له‌ توركیا 31 كۆچبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ستگیركران

ده‌زگای لوتكه‌ ڕایگه‌یاند، 31 كۆچبه‌ر كه‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ ده‌ستیگركراون و بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ ڕێگه‌ی…
Total
0
Share