ئەیاد عەلاوی: بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران پشتگیریی سودانی دەکەین

ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی رایگەیاند، بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتگیری لە محەمەد شیاع سودانی دەکات.

ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەردانی ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی کرد و لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکوەزیران گفتوگۆیان کرد.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی رایگەیاند، بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتگیری لە محەمەد شیاع سودانی دەکات.

داوایشیکرد، سەرجەم هێزە سیاسییەکانی دیکە پشتیوانی سودانی بکەن بۆ ئەوەی ئەو بەرنامە و پرۆژانەی دەستیپێکردووە بتوانێت تەواویان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و…
Total
0
Share