فشارەکانی ترەمپ بۆ سەر زلێنسکی دەستیانپێکردەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا

بە ئامانجی قبوڵکردنی پلانی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر ڤلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەستیانپێکردەوە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکا باڵیۆزانی وڵاتانی ناتۆیان ئاگادارکردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا فشارەکانی سەر ئۆکرانیا بۆ قبوڵکردنی پلانی ئاشتی دەستپێدەکەنەوە.

لەو چوارچێوەیەدا ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، وەفدێکی سەرۆکایەتیی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێکدەهێنن.

هاوکات نوسینگەکەشی لە راگەیەندراوێکدا جەختیکردەوە، ئامادەن بچنە ناو دانوستانەکانی پلانی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا.

بەپێی زانیارییەکانی وەفدە دانوستانکارەکە، کۆبوونەوەکانی ئەمجارە لە وڵاتی سویسرا دەستپێدەکەنەوە.

جولی دەیڤس بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لە کیێڤ رایگەیاند، ئۆکرانیا جگە لە قبوڵکردنی پلانەکە هیچ رێگەیەکی دیکەی لەبەردەمدا نییە، رەتکردنەوەی کارەکان قورستر دەکات.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتی تا رۆژی پێنجشەممەی بە ئۆکرانیا دابوو بۆ پەسەندکردنی پلانەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share