نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 143 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ زیاتر لە 143 دۆلار دابەزی و بە چوار هەزار و 879 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ ئۆنسەیەک زێڕ بە 5 هەزار و 22 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
بەگوێرەی بۆچوونی شارەزایان، دابەزینی نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ، پاش ئەوەدێت کە بانکى ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، لە پرسی کەمکردنەوەی سوودی بانکیدا بە وریاییەوە هەنگاو دەنێت، ئەمەش وایکرد وەبەرهێنەران دەستبکەن بە فرۆشتنی زێڕەکانیان.