بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایدەکات، ئامادەکاری کراوە بۆ دابەشکردنی بەشەئاردی مانگی نۆی ئەمساڵ.
موحسین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بەپێی سیستمی فۆڕمی خۆراک، ئامادەکاری دەکرێت بۆ رادەستکردنی سێ ملیۆن فەردەئارد بەسەر دابەشکەرەکانی ئارد، بۆ مانگی نۆی ئەمساڵ.
وتیشی، رێکارەکان لەژێر چاودێری دەستەی کوالێتی کۆنترۆڵ ئەنجامدەدرێن، تاوەکو لە کوالێتی ئارد دڵنیاببنەوە و پشکنینی تاقیگەیی وردی بۆ ئەنجامبدەن.
روونیشیکردەوە، دەستەی چاودێری لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە سلێمانی، کەرکوک، ئەنبار و کەربەلا سەردانی دابەشکەرەکانی ئاردیان کردووە، تاوەکو لە دڵنیابننەوە لەو کۆگەیانەی بەشەئاردەکانیان تێدا هەڵدەگیرێت.