شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەكاتەوە كە داواكارییان پێشكەشكردووە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانیان مامەڵەكانیان تەواوبووە و وەڵامیان دراوەتەوە و دەتوانن سەردانی بەشی موڵكایەتی بكەن لە شارەوانیی سلێمانی.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانەی داواكارییان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردبوو بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانیان مامەڵەكانیان تەواوبووە و لەلایەن لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 هەمواركراو وەڵامی یەكلاكەرەوەیان لەسەر دراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەتوانن لە سبەینێوە سەردانی بەشی موڵكایەتی بكەن لە نهۆمی یەكەمی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی زانینی ئەنجامی داواكارییەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەگراف: بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ڕۆڵێکی بێوێنەیان گێڕا لە دوورخستنەوەی جەنگی ئەمریکا و ئـ.ـێران لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی ورددا، ڕۆڵ، پێگە و کاریگەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە پاراستنی…
Total
0
Share