سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ناوی ئەو خانەنشینانەی بڵاوکردەوە کە سوودمەندن لە وەرگرتنی زەوی.
سەرۆکایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەر زۆریی سەردانیکەرانی خانەنشینان و کەسوکاریان، هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی سەرجەم ئەو ناوانەی کە لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا، زەوییان بەسەردا دابەشکراوە.
دەشڵێت، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بکەن بۆ لای لیژنەی پێکهاتوو، بەپێی رێنمایی 2 ساڵی 2024، بەمەبەستی و وردبینیی كۆتایی و تەواوکردنی رێکارەکان، تا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو، بە نووسراوی رەسمی ئاراستەی سەرۆکایەتیمان بکرێت.
لەم بەستەرەوە ناوەکان بخوێنەوە: