لە چەند مارکێتێکی هەولێر هەنگوینی دەستکرد فرۆشراوە

لە چەند مارکێتێکی شاری هەولێر لەجیاتیی هەنگوین، ماددەیەکی دیکە بە هاوڵاتییان فرۆشراوە.

هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر رایگەیاند، لەجیاتیی هەنگوینی دار، ماددەیەک کە [هەنگوین نییە] دراوە بە هاوڵاتییان فرۆشراوە و دەستکردی مرۆڤە.

دەشڵێت، لیژنەکان ئەو هەنگوینە دەستکردانەیان کۆکردووەتەوە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ کۆگای بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر.

ئاماژە بەوەشدەکات، دەرکەوت ئەو هەنگوینە دەستکردە لە پشکنین دەرنەچووە، بۆیە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە هۆکاربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: بۆ ساڵی نوێی خوێندن داشكاندن لە كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بەردەوامدەبێ

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، “بۆ ساڵی نوێی خوێندن داشكاندن لە كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بەردەوامدەبێت”. بەپێی…
Total
0
Share