بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تاوەکو 12:00ی ئەمشەو بەردەوامدەبێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو، پێنجشەممە، بەردەستدەبێت، هەروەها وادەکە بە هیچ جۆرێک درێژناکرێتەوە، هەر خێزانێک فۆڕمەکە پڕنەکاتەوە، بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت.
وتیشی، پاش ئەو مۆڵەتەی بە هاوڵاتییان درا، رێژەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە %87 بەرزبووەوە بۆ %90.
ئاشکرایشیکرد، سەرەتای مانگی 12، قۆناغی دووەم دەستپێدەکات، کە تایبەتە بە زیادکردنی ئەندامی نوێی خێزان، هەروەها لابردنی ئەو ئەندامەی خێزان کە کۆچیدوایی کردووە.