شازادەی جێنشینی سعودییە گەیشتە کۆشکی سپی ئەمریکا

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە گەیشتە کۆشکی سپی ئەمریکا و چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆمەڵێک رێککەوتنی ستراتیجی واژووبکەن.

کەناڵی CNBC ئەمریکی بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت جیا لە رێککەوتن لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی ئابوری، یەکێک لەو رێککەوتنە ستراتیجیانەی لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و محەمەد بن سەلمان واژووی لەسەربکرێت، دۆسیەی فرۆشتنی فڕۆکەی F-35 لەلایەن ئەمریکاوە بە سعودییە.

لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، سعودییە بە بەهای 600 ملیار دۆلار، وەبەرهێنان لە ئەمریکادا دەکات و بەهیواین بیگەیەننە یەک تریلیۆن دۆلار.

شایەنی باسە، ئەمە یەکەم سەردانی محەمەد بن سەلمانە بۆ ئەمریکا، لە حەوت ساڵی رابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەبێ هیچ ئەنجامێک لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کۆتاییهات

کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپیک پڵەس بەبێ هیچ پێشنیارێک بۆ گۆڕینی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەندامانەوە کۆتاییهات. ئەندامانی هاوپەیمانیی ئۆپیک…
Total
0
Share