ئینا کانابارۆ لوکاس، کە نازناوی بەتەمەنترین کەسی جیهانی هەیە لە تەمەنی 116 ساڵ و 326 رۆژدا لە شاری پۆرتۆ ئەلێگری کە تێیدا ژیاوە کۆچی دواییکرد.
ئینا کانابارۆ لوکاس لە 8ی حوزەیرانی 1908 لە شاری سانفرانسیسکۆ دی ئاسیسی باشووری بەرازیل لەدایکبووە.
ئینا کانابارۆ لوکاس دووەم بەتەمەنترین راهیبە لە مێژوودا، دوای لوسیل راندۆنی فەرەنسی کە تاوەکو تەمەنی 118 ساڵی ژیاوە.
لە دوای ئینا کانابارۆ لوکاس ئێستا نازناوی بەتەمەنترین کەسی زیندوو لە جیهاندا بۆ ژنێکی ئینگلیز بە ناوی ئیتێل کاتەرهام دەگەڕێتەوە کە لە شاری ساری لە باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا دەژی.
بەپێی ئامارەکانی گروپی توێژینەوەی پیرەکان (GRG) و کۆمپانیای لۆنگڤیکوێست کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ئێستا ئیتێل کاتەرهام تەمەنی 115 ساڵ و 252 رۆژە.