سودانی گەیشتە فڕۆکەخانەی موسڵ

کەمێک لەمەوبەر، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ.

بڕیارە لە فڕۆکەخانەی موسڵەوە، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی مێپس کە لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت، بەرەو دهۆک بەڕێبکەوێت.

جگە لەم کۆڕبەندە، بەپێی زانیاریی میدیاکانی عێراق، سودانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، تاوتوێی چەند پرسێک دەکات، لەناویاندا (پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و عێراق، مووچە).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share