ئاگادارییەک لە بانکەوە بۆ مامۆستایانی گرێبەست و خانەنشینان و کەمئەندامان

بانکی تانجەرۆ لە سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکاتەوە، کە ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە دەرگای بانک کراوە دەبێت بۆ دروستکردنی بایۆمەتری.

لە راگەیەندراوەکەیدا بانکی تانجەرۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی بایۆمەترین بۆ خانەنشینان و کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

باسی لەوەشکردووە، داوا لە مامۆستایانی گرێبەست دەکەن، سەردانی بانک نەکەن بۆ مامەڵەی بایۆمەتری چونکە تا ئێستا بڕیاری ئەنجامدانی بایۆمەترییان بۆ دەرنەچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیایەكی جیهانی: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەمزوانە دەستپێناكاتەوە

میدیایەكی ئابوری رایدەگەیەنێت، ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی كێشەی قەرەبووكردنەوەوە بەردەوامە و دەشڵێت، هەناردەكردنەوەكە بەمزوانە نابێت. دامەزراوەی…
Total
0
Share