مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەباتە كەركوك

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى به‌ سه‌رپه‌رشتیی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ ‏كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌. ‏

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ‏‏”مه‌كته‌بی سیاسی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ سه‌رپه‌رشتى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى كۆده‌بێته‌وه‌”. ‏

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخى سیاسیی هه‌رێمى كوردستان و ‏عێراق و دوایین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت”. ‏

بەوتەی سەرچاوەكە، “یه‌كێكى دیكه‌ له‌ ته‌وه‌ره‌كان پرسی پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى ‏عێراق ده‌بێت”. ‏

بابەتی پێشتر

ئێران سڕینەوەی وێنەكانی سولەیمانی لە ئینستگرام بە "كوشتنی گریمانەیی" وەسفدەكات

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی لە یاریزانەكانی تووڕەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
18
Share