بەرگریی شارستانیی هەولێر، رایگەیاند، دوای 27 رۆژ لە خنکانی، تەرمی گەنجێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بڵاویکردەوە دوای 27 رۆژ لە خنکانی، ئەمڕۆ تەرمی بڵند مەڕوان، لە زێی گەورە دۆزرایەوە.
دەشڵێت، ئەو گەنجە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و تەرمەکەی لە ئاوی زێی گەورە لە گوندی دالەڕێی سنووری قەزای بەردەڕەش دۆزراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەرمی ئەو گەنجە دوای دۆزینەوەی رادەستی بنکەی پۆلیسی دارەشەکران لە سنووری هەولێر کراوە.