رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربۆرگی لە ئەسیوپیا راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردەوە، نۆ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ماربۆرگ لە ئەسیوپیا تۆمارکراوە، دوای پشکنین و لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەمە نەوەیەکی نوێی ئەو ڤایرۆسەیە کە ماوەیەک لەمەوبەر لە باشووری ئەسیوپیا بڵاوبووەوە.
نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، سەرئێشەی توند، خوێنبەربوون و ئازاری ماسولکەکان.
لە حاڵەتی توندبوونی نەخۆشییەکە ئەگەری مردنی نەخۆش هەیە، تا ئێستاش هیچ دەرمان یان ڤاکسینێک دژی نەخۆشییەکە بەرهەمنەهێنراوە.
رێکخراوەکە جەختیکردووەتەوە، تیمی تایبەتی لێکۆڵینەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکەی رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.