لەپێناو باشترکردنی کوالێتی بەرهەمەکان و پاراستنی مافی بەکاربەر، سیستمی باڕکۆد لە عێراق دەکەوێتەکار.
فەیاز محەمەد، سەرۆکی دەستەی بەستانداردکرن و کوالێتی کۆنترۆڵ لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی نەهێشتنی کەلوپەل و بەرهەمی کوالێتی نزم و پاراستنی مافی بەکاربەر، هەروەها باشترکردنی کوالێتی بەرهەمەکان، پەرە بە سیستمێکی باڕکۆد دەدرێت، کە تایبەتە بە عێراق.
وتیشی، پلانوایە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم پڕۆژەکە بکەوێتەکار.