زەڕەنگەرێک: تاوەکو ئەمریکا و چین لە ململانێدابن نرخی زێڕ ناجێگیردەبێت

زەڕەنگەرێک ئاشکرایکرد، ململانێکانی نێوان ئەمریکا و چین، هۆکاری سەرەکیی ناجێگیری نرخی زێڕن.

فایەق فەهد، زەڕەنگەر لە هەولێر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ململانێ و جموجوڵە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان ئەمریکا و چین هۆکاری سەرەکیی ناجێگیریی بەردەوامی نرخی زێڕن، پێشبینیدەکرێت تاوەکو مانگی یەکی ساڵی داهاتوو نرخی زێڕ لە دابەزین و بەرزبوونەوەی بەردەوامدابێت.

وتیشی، ئێستا، لە بازاڕەکانی هەرێم، نرخی زێڕی عەیارە 22 بە 860 هەزار دینارە، عەیارە 21 بە 820 هەزارە، عەیارە 18 بە 700 هەزار دینارە، بەراورد بە دوێنێ 30 هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای نەوتی باکوور: تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە. عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای…
Total
0
Share