وەزیری داهاتووی دەرەوەی ئەمریکا ئاشنای دۆزی کوردە

میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم، بڵاویانکردەوە کە جۆ بایدنی سەرۆکی کاندیدکراوی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەبارەی ژمارەیەک پۆستی کابینەکەی و لەناویشیاندا ئانتۆنی بلینکنی وەک وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دیاریکردووە کە پێشتر لە وەزارەتی دەرەوە ئاشنای دۆزی کورد بووە.

ئەنتۆنی بلینکین، لە ساڵی 2016 دا سەردانی هەرێمی کوردستانیکردووە و ئەکات وەک جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبوویەوە.

ئەنتۆنی لە سەردانەکەی ساڵی 2016 یدا پرسی هێرشی سەر موسڵ و هاوکاری پێشمەرگەی لەشەڕی دژی داعشدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و سەرۆکی هەرێمی ئەوکاتە کە مەسعود بارزانی تاوتوێکرد.

وەزیری پێشنیازکراو بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوکات لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ڕایگەیاند، “پێشمەرگە فیداکاری زۆریکردووە لەبەرامبەر ڕاوەستاندن و پاشەکشەپێکردنی داعش لە ناوچەکانی موسڵ و خواروی کەرکوک”.

ئەنتۆنی بلینکین ئەوکات لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم پلانی ئازادکردنی موسڵی تاوتوێکرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆهەر هاوکارییەکی پێشمەرگە دەربڕی.

سەردانەکەی وەزیری پێشنیازکراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هەولێر دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر ئاشنابوونی بە دۆزی کورد و تێگەیشتن لە دۆخی سیاسی و ئابوری کورد لە ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناوچەیەکی هەرێم گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەکرێت

لە سنووری چەمچەماڵ، گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانییدا دەکرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share