لەبارەی ئەگەری لافاو دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی کەرکوک ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی کەرکوک لەبارەی ئەگەری روودانی لافاو هۆشداری بە دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی کەرکوک دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە ناوچەکانی (شۆراو، پەنجاعەلی، سەیادە، و ناوچەکانی دەوروبەری ناوەندی شار) لە هەندێك جێگە دۆڵ هەیە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی پڕکراونەتەوە و بینایان لەسەر دروستکراوە و لەکاتی بارانبارین دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو.

داوایشیکرد، دانیشتوانی نزیک ئەم دۆڵانە وریابن و دووربکەونەوە، دەرچەی ئاوەڕۆکان پاکبکەنەوە و پاشەڕۆیان تێفڕێنەدەن بۆ ئەوەی نەگیرێت و لافاو دروستنەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جیاوازییەکان لە وێنەکانەوە ببینە
بەڵێنەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی “سەرچنار ئاشدەکەینەوە” گەیشتەجێ

ئەم وێنانە نیشاندەری جیاوازییەکانی نێوان ئێستا و رابردووی سەیرانگای سەرچنارن کە ئێستا سەیرانگاکە بووەتە شوێنی پشوو وەرگرتنی هاوڵاتییان.…
Total
0
Share