کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئاسمان بە گشتى  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، “هەولێر: 15 پلەى سیلیزى، سلێمانی:15 پلەى سیلیزى، دهۆک:13 پلەى سیلیزى، کەرکوک:18 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:15 پلەى سیلیزى، زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى، سۆران: 12 پلەى سیلیزى، گەرمیان:19 پلەى سیلیزى”.

بابەتی پێشتر

کۆرپەیەکی فڕێدراو سەگی بێلانە تەرمەکەی دەدۆزنەوە

بابەتی دواتر

کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share