ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی شەکرەیە

ئەمڕۆلە جیهاندا بە رۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکرە ناسراوە کە ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییانە.

لە ساڵی 2007 ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی 61/225ی پەسەندکرد و 14ی تشرینی دووەمی وەک رۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکرە دەستنیشانکرد.

نەخۆشیی شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و کاتێک روودەدات کە پەنکریاس ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم نەهێنێت یان لەش ناتوانێت ئەنسۆلین بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاربهێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گلوکۆزی خوێن (بەرزبوونەوەی شەکری خوێن).

نەخۆشیی شەکرە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ کوێربوون، لەکارکەوتنی گورچیلە، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک.

خۆراکی تەندروست و چالاکیی جەستەیی و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی تووتن دەتوانێت رێگری لە سەرهەڵدانی نەخۆشیی شەکرە لە جۆری دووەم بکات یان دوایبخات.

هەروەها دەتوانرێت رێگری لە نەخۆشیی شەکرە بکرێت یان دوابخرێت، لەڕێگەی دەرمان،  پشکنین و چارەسەرە بەردەوامەکان.

ساڵی 2014 ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە 422  ملیۆن کەس بووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 1980دا 108 ملیۆن کەس بووە.

لە ماوەی دە ساڵی رابردووشدا رێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی شەکرە لە وڵاتانی کەمداهات و مامناوەند بە بەراورد بە وڵاتانی داهات بەرز بە خێرایی زیادیکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share