بەریتانیا بەکارهێنانی مۆبایل لە خوێندکاران قەدەغەدەکات

بەریتانیا بەکارهێنانی مۆبایل لە خوێندکارانی خوار 16 ساڵ قەدەغەدەکات، دوای راپرسییەک دەربارەی کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی مۆبایل.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، لە 90%ی قوتابخانەکانی بەریتانیا لەماوەی داهاتوودا بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن خوێندکارانی خوار 16 ساڵەوە قەدەغەدەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی جدی دەگیرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەکە لەسەر داواکاریی رەچڵ دی سۆرا، سەرۆکی کۆمسیۆنی کاروبارەکانی تایبەت بە منداڵان پێشنیارکراوە، دوای ئەوەی ناوبراو راپرسییەکی لەنێوان قوتابخانەکانی بەریتانیا ئەنجامدا و بەشێكی زۆریان لەبارەی زیانەکانی مۆبایلەوە وەڵامیان دابووەوە.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو، لە وردەکاری راپرسییەکەدا رێژەی 99.8%ـی قوتابخانە سەرەتاییەکان و رێژەی 90%ـی قوتابخانە دواناوەندییەکان داوای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایلیان کردووە و بە زیان بۆ تەندروستیی جەستە و کەمکردنەوەی تەرکیز و بیرکردنەوەی خوێندکارەکان ئاماژەیان پێداوە.

دەشڵێت، “لەماوەکانی داهاتوودا پلان بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی قەدەغەکردنەکە جێبەجێدەکرێت و ئەگەری هەیە سەرجەم قوتابخانەکان بگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل بەقائی: پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆ لە جنێڤ تەنیا پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆمە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ، تەنیا پیـ.ـتاندنی یـ.ـۆرانیۆم و…
Total
0
Share