هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی بەڕێوەچوونی چالاکییە هونەرییەکانی سبەی، پەیوەست بە ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی، بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، سبەی 14ـی 11ـی 2025، لە ناوەندی شار و لە بەردەکی سەرا، بەبۆنەی یادی بونیادنانی شاری سلێمانییەوە، چەند چالاکییەکی هونەری ئەنجامدەدرێن.
داواش لە شۆفێران دەکات، بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروستنەبێت، ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی گونجاو پارک بکەن و هاوکاریی مەفرەزەکانی هاتوچۆ و تیمەکان بکەن.
ئاماژە بەوەشدەکات، تەنیا شەقامی پیرەمێرد لە بەردەکی سەرا بەربەست دەکرێت و بە ئاراستەی ئۆرزدی دەڕوات.