بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لەبارەی رۆژئاڤا

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی رۆژئاڤا بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی ئەو وڵاتانەدا هاتووە، پێشوازیی لە درێژکردنەوەی رێککەوتنی ئاگربەستی 15 رۆژیی نێوان سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن. هاوکات جەخت لەسەر گرنگیی پابەندبوون بە پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی سوریا دەکاتەوە.

هاوکات داواش لە لایەنەکان دەکات پابەندبن بە ئاگربەستەوە و هەنگاو بەرەو ئاگربەستی هەمیشەیی بنێن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، “جەخت لەسەر پێویستیی کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی و دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە پێویستەکان لە کۆبانی دەکەینەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆک کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، کەسێکیان بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆکی بچووک، کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت، دەستگیرکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە…
Total
0
Share