قوباد تاڵەبانی:دەبێت گۆڕانکاری لە شێوازی ئیدارەدانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بکرێت

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، دەبێت بەپێی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان گۆڕانکاری لە شێوازی ئیدارەدانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بکرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەم لەگەڵ ڤیکتۆریا نوڵاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی بەوەکالەت، جەختمان کردەوە کە دەبێت بەپێی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان گۆڕانکاری لە شێوازی ئیدارەدانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بکرێت و لە ئیدارەی داهاتووی ئەو ناوچانەدا هیچ جۆرە پەراوێزخستن و جیاوازییەک نەمێنێت و وەک یەک خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەبارەت بە رۆڵی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراقیش، هەردوولا هاوڕابووین مانەوەی هاوپەیمانان و  ئامادەیی زیاتر لە هەموو رووەکانەوە لەم قۆناغەدا بۆ سەقامگیری سیاسی و ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستە”.

بابەتی پێشتر

ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر چاکسازیی لە سیستەمی کۆچ و پەنابەریدا رێککەوتن

بابەتی دواتر

تەقینەوە لە بینایەکی پێنج نهۆمی تورکیا روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share