نوری مالیکی سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

نورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا، وەک بەتەمەنترین کاندیدی سەرکەوتوو، سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەران دەکات.

نورى مالیکى تەمەنى 75 ساڵە و زیاتر لە 68 هەزار دەنگى بەدەستهێناوە؛ لە دواى رێبوار تەها، محەمەد شیاع سودانى و محەمەد حەلبوسى، چوارەم کاندیدە کە زۆرترین دەنگى لەسەر ئاستى عێراق بەدەستهێناوە.

بەگوێرەى دەستوورى عێراق، یەکەم دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەران، لەلایەن بەتەمەنترین کاندیدی سەرکەوتوو سەرۆکایەتیی دەکرێت؛ لەو دانیشتنەدا، سەرۆکی ئەنجومەن سەرپەرشتیى سوێندخواردنى پەرلەمانتاران و هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیی ئەنجومەنى نوێنەران دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە گرنگیی کاری هاوپەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share