رۆژنامەی سەباح: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنی هەرێم و بەغداد واژوو دەکرێت

رۆژنامەی سەباحی عێراقی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت پێش دەستکردن بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد واژوو بکرێت.

رۆژنامەی سەباحی عێراقی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ماوەی چەند رۆژێکە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد و چارەسەری پرسی مووچە چڕکراونەتەوە.

رۆژنامەکە لە زاری سەباح سوبحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکردووە، رێککەوتنێکی مەبدەئی لەنێوان هەرێم و بەغداد کراوە، بە رادەستکردنی 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە، لەگەڵ هێشتنەوەی 46 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی و پاڵاوتنی.

جەختیشیکردووەتەوە، چاوەڕێدەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا و پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێککەوتنەکە واژوو بکرێت و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەروو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share