کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، شەوی شەممە تاوەکو رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئاسمانی هەرێم ناسەقامگیردەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی کاریگەریی هەردوو نزمەپەستانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور، رێکەوتی 14ی تشرینی دووم تاوەکو 17ی تشرینی دووەمی 2025، ئاسمانی هەرێم ناسەقامگیردەبێت و شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانمان دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلەکە سەرەتا بە نمەباران دەستپێدەکات، پاشان کاریگەرییەکەی زیاددەبێت و هەندێکجار هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت، هەروەها پلەی گەرمی بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، بەجۆرێک تاوەکو رۆژی رۆژی یەکشەممە 10 پلەی سیلیزی دادەبەزێت، هەروەها چالاکبوونی خێرایی با لە ئارادایە و تاوەکو 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەڕوات.
له‌ماوه‌ى ئه‌م شه‌پۆڵه‌دا برى بارانبارینى پێشبینیكراو به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
– پارێزگای هه‌ولێر بۆ سه‌نته‌رى شار 25- 30 ملیم بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان 50-55 ملیم
– پارێزگای دهۆک بۆ سه‌نته‌رى شار 40 -50 ملیم بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان 70-80 ملیم به‌تایبه‌تى ناوچه سنووریيه‌كان
– پارێزگای سلێمانى بۆ سه‌نته‌رى شار 35-40 ملم بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان 40-45 ملیم
– پارێزگای كه‌ركوک بۆ سه‌نته‌رى شار 50-55 ملیم
– ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران 50-60 ملیم
– ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ 60-70 ملیم
– ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌رین 60-70 ملیم
– ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان 30-40 ملیم