کۆمسیۆن: رێژەی بەشداری لە دەنگدان 55%ـی تێپەڕاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رێژەی دەنگدان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 55%ـی تێپەڕاند.

کۆمیسیۆن راگەیەندراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کۆی زیاتر لە 21 ملیۆن و 377 هەزار و 753 کەس کە مافی دەنگدانیان هەبووە، 12 ملیۆن و سێ هەزار و 143 کەس بەشدارییان لە دەنگدانی گشتی و تایبەتدا کردووە، کە رێژەکەی %55 تێدەپەڕێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، 10 ملیۆن و 898 هەزار و 327 کەسیان لە دەنگدانی گشتیدا دەنگیان داوە و یەک ملیۆن و 84 هەزار و 289 کەسیش لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگیان داوە؛ هاوکات لە کۆی 26 هەزار و 538 ئاوارە، 20 هەزار و 527 کەسیان بەشدارییان لە دەنگداندا کردووە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی 55% بووە، لە دەنگدانی تایبەت رێژەکە گەیشتووەتە 82.5% و لە دەنگدانی ئاوارەکانیش، رێژەکە 77% بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: بکوژی ژنەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش-سلێمانی، رایگەیاند، بکوژی ژنەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش-سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 27ی ئەیلولی…
Total
0
Share