لێپرسراوی بنکەیەک لە هەولێر: پارتی جەماوەری نەبوو و بەپارە خەڵکی رازیدەکرد

لێپرسراوی بنکەیەک لە هەولێر لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە بەخراپی لێیدراوە و قاچی شکاوە، دەڵێت، “پارتی جەماوەری نەبوو و دەیویست بەپارە خەڵک رازیبکات”.

لێپرسراوی بنکەکە، چیرۆکەکەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا گێڕایەوە و وتی، “ئێمە لە دەرەوەی بنکەکە لەناو ئۆتۆمبێل دانیشتبووین، ئاسایشی هەولێر هاتن و وتیان یەکێتی نابێت لێرە بێت و بەهەموو شێوەیەک هێرشیانکردە سەرمان و لەگەڵ هاوڕێیەکی ترمدا سوکایەتییان پێکردین و جنێوی نەشیاویان پێداین و ئۆتۆمبێلەکەشیان تەواو تێکشکاندین، دواتر دیسان هاتنەوە و وتیان، ئێوە بانگەشە دەکەن، لەکاتێکدا فۆڕممان هەیە کە پڕمانکردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئاشکرا و بەچاوی خۆم بینیم، کە تیمەکانی پارتی جگە لە بانگەشەکردن، پارەشیان دەدا بە خەڵک تا دەنگ بەو حزبە بدەن، ئەوکاتەی ویستم بە مۆبایلەکەم تۆماری بکەم، بە سێ ئاسایش گرتیانم و زۆر خراپ لێیاندام، بەوهۆیەشەوە قاچم و گورچیلەم تووشی پێکانی سەخت بوون و بەڵگەی پزیشکیشم هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كه‌مین دكتۆرای سه‌ربازی له‌ مێژووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا به‌ده‌ستهێنرا

به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان و رێكخستنی میلاكات له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڕوانامه‌ی دكتۆرای سه‌ربازی به‌ ده‌ستهێنا، کە بۆ یه‌كه‌م جارە له‌مێژووی…
Total
0
Share