پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەشداریی دەنگدان بکەن و ئەوەی بەدەستمان هێناوە بیپارێزن.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک پاش دەنگدانی بە میدیاکانی راگەیاند، داواتان لێدەکەم بەشدارییەکی کارای دەنگدان بکەن، بەو مافەی هەتانە نوێنەرانی خۆتان لە بەغداد هەڵبژێرن.
دەشڵێت، داوا لە هەموو کەرکوکییەکان دەکەم بێنە سەر سندقەکانی دەنگدان و ئەو ئیدارەی لە کەرکوک هەمانە بیپارێزن، هەروەها سوپاسی خەڵک دەکەم کە 30 رۆژ پشوودرێژیان نواند و گوێیان لێگرتین.