دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکات تا لەبارەی سوریاوە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک بێتەئاراوە.
دۆناڵد ترەمپ، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئـ.ـەحمەد شـ.ـەرع، سەرۆککۆماری سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرۆککۆماری سوریا بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
وتیشی، ئێمە دەمانەوێت سوریا و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە باشیدا بن و دڵنیام سەرۆککۆماری سوریاش دەتوانێت ئەوە بەدەستبهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، باوەڕم بە سەرۆککۆماری سوریا هەیە و دەتوانێت لە پێگەکەی خۆیدا، سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت.