پۆلیسی راپەڕین بۆ هاوڵاتییان: سبەینێ سەردانی راگیراوان مەکەن

پۆلیسی راپەڕین روو بە هاوڵاتییان دەڵێت، سبەینێ سەردانی راگیراوان مەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی راپەرین ئاگاداری سەرجەم کەسوکاری راگیراوان دەکاتەوە سبەینێ سێشەممە سەردانی راگیراوانیان نەکەن، چونکە بەهۆی هەڵبژاردنی گشتییەوە سەردانکردن بۆ رۆژی چوارشەممە دواخرا.

دەشڵێت، ئەو دواخستنە تەنها بۆ ئەم هەفتەیەیە و دواتر سەردانیکردنی راگیراوان ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share