کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت کۆتاییهاتووە و دەرکەوتووە ورد و دروست بووە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پرۆسەی ژماردنی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت بە شێوەی ئەلیکترۆنی و دواتر بە شێوەی دەستی تەواوبوون و ئەنجامەکانی هاوشێوە بوون، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ وردی و دروستی پرۆسەکە.
ئاشکراشیکرد، ئەنجامەکان رادەستی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن کراوە.