کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی راگەیاند و ئاشکرایکرد رێژەی بەشداریکردن 82% بووە.
حاكم عومەر ئەحمەد سەرۆکی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە کەشێکی هێمن و پارێزراودا بە سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو، دەرفەتی یەکسانمان بۆ سەرجەم لایەنەکان رەخساند، هاوڵاتییان بە ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی بەشداربووان 82.84% بووە، دەستخۆشی لەسەرجەم لایەن و چاودێر و رۆژنامەنووسان دەکەین کە هاوکاربوون لەوەی پرۆسەکە بە هێمنانە بەڕێوەبچێت.