جومانە غەلای: کاتژمێر 8ی ئەمشەو رێژەی بەشداریی دەنگدان رادەگەیەنین

وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، کاتژمێر 8ی ئەمشەو رێژەی بەشداریی دەنگدان رادەگەیەنین.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، کاتژمێر 8ی ئەمشەو رێژەی بەشداریی دەنگدان لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت رادەگەیەنین.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی 11ـی 2025، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.

کاتژمێر 7ی بەیانی پرۆسەکە دەستیپێکرد کە تیایدا ملیۆنێک و 340 هەزار و 397 کەس لە هەرێم و عێراق مافی بەشدارییان هەبوو کاتژمێر 6ی ئێوارە پرۆسەکە کۆتاییهات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share