ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و بە بەشداریی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و بەڕێوەبەرى دادمودەزگاکانى ئاسایش، پۆلیس، هاتوچۆ، پۆلیسى دارستان و ژینگە، بەرگرى و فریاکەوتن، بەرگریی شارستانى، نوینەرایەتىی هێزەکانى پێشمەرگە، دژەتیرۆر، کۆماندۆ، ئۆپەراسیۆنى ئاسایش، بەشى ئاسایشى زاڵگەکانى گەرمیان، و خێزان، ئاسایشى مەرزى پەروێزخان، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنیی ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئیدارەی گەرمیان، لە کۆبوونەوەکەدا ڕێکارە پێویستە ئەمنییەکان تاوتوێى کران و بۆ لێپێچیـنەوە لە سەرپێچیکاران ئەرکى دامودەزگا ئەمنییەکان دەستنیشان کرا و، ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە دران:
1- ڕێگرکردن لە هەڵگرتنى چـ.ـەکى بێ مۆڵەت، بۆ ئەو مەبەستە دەزگاکانى ئاسایش و پۆلیس و یەکە ئیدارییەکان لە گشت قەزا و ناحیەکان ڕێکارى پێویست دەگرنەبەر.
2- دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى کە فەرمانى دەستگیکردنیان هەیە و تا ئێستا دەستگیرنەکراون.
3- ڕێگریکردن لە تـ.ـەقەکردن لە بۆنەکانداا و گرتنەبەرى ڕێکارى پێویست بەرامبەر تـ.ـەقەکەران بە جۆرێک دەستگیربکرێن و بدرێنە دادگا.
4- پشکنینى کافتریا و چایخانەکان و دەستگیکردنى ئەو گەنجانەى چـ.ـەقۆ و کەرەستەکانى شـ.ـەڕکردن هەڵدەگرن.
5- لێپرسینەوە و دەستبەسەرداگرتنى ئەو ئۆتۆمبیلانەى کە تابلۆیان پێوە نییە و بەبێ مۆڵەت جامیان ڕەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە پۆلیسى هاتوچۆ بە هەماهەنگى لەگەڵ دامودەزگا ئەمنییەکانى دیکە ڕێکارەکان دەگرنەبەر.
6- لێپرسینەوە و دەستبەسەرداگرتنى ئەو ماتۆرسکیلانەى کە بەشێوەى گروپ نمایش دەکەن لە شەقام و شوێنەگشتییەکاندا و هاوڵاتییان بێزاردەکەن بۆ ئەو مەبەستە هێزەکانى ئاسایش هاوکارى پۆلیسى هاتوچۆ دەکەن، هاوکات دەستبەسەرداگرتنى ئەو ئۆتۆمبێلانەى لە شەقامەکاندا نمایش دەکەن و دەبنە هۆى بێزارکردنى هاوڵاتییان.
7- گرتنەبەرى ڕێکارى پێویست بەرامبەر شۆفێرانى ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلانەى کە لە بەردەم قوتابخانە و خوێندگەکان کێشە و گرفت دروستدەکەن.
8- ڕێگریکردن لە وەستانى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگەر و تانکەر لە شەقام و کۆڵانەکان بۆ ئەو مەبەستە، یەکە ئیدارییەکان و شارەوانى، لەگەڵ هاتوچۆ شوێنی پێویستان بۆ دابینبکەن.
9- پشکنینى شوێنکارەکانى جوانکارى و چاککردنەوە، بۆ ڕێگریکرن لە فرۆشتنى کەرەستە قەدەغەکراوەکانى ئۆتۆمبیل و ماتۆرسکیل.
10- توندترکردنى ڕێکارەکان بەرامبەر بەو کەسانەى ڕاو دەکەن لە هەر پێگە و بەرپرسیارێتییەک بن بۆ ئەو مەبەستە پۆلیسى دارستان، بەهاوکارىی دەزگانى ئاسایش و پۆلیس و کۆماندۆ و دژەتیرۆر و هێزەکانى پێشمەرگە، ڕێکارى پێویست دەگرنەبەر.
11- لە وەرزى دروێنە و دەغڵ و دان، بەرگرىی شارستانى پلانى پێویست دابینێت کە بە هاوکاریی یەکە ئیدارییەکان ڕێگرى لە ئاگرکەوتنەوە بکات.
12- بەرگریی شارستانى بە هەماهەنگیی لەگەڵ یەکەى ئیدارى و کشتوکاڵ، ڕێگرى لە جوتیاران بکەن کە دواى درەوکردنى بەرهەمەکانیان، جاڕەکانیان نەسوتێنن و هەر جوتیارێکش سەرپێچىکرد، سزابدرێت.