نەبەرد عومەر: تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نەبووە

بەرپرسێکی کۆمسیۆن رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نەبووە.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان بە هیچ جۆرێک رێگەپێدراو نییە و بە سەرپێچی هەژماردەکرێت.

وتیشی، لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان سندووقی سکاڵامان هەیە، بەڵام ئێستا داخراون و تاوەکو کۆتایی دەنگدانی تایبەت و کردنەوەی سندووقەکان نازانین چەند سکاڵا تۆمارکاوە.

لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر هەبوو، لەبارەی چارەسەری ئەو گرفتە نەبەرد عومەر رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بۆ ئەم هەڵبژاردنە هیچ گرفتێکی لەوجۆرە نەبووە، چونکە ئێستا ئامێرێکمان زیادکردووە کە رووخساری دەنگدەر وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share