ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسایەک دەکرێت کە رێگە بە گەڕانەوەی ئەندامانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە بدات بۆ وڵاتەکەیان.
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە) رێککەوتوون لەسەر داڕشتنەوەی پرۆژە یاسایەک کە رێگا بە هەزاران گەریلای پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە و هاوڵاتییانی مەدەنی دەدات لە عێراقەوە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژە یاساکە بە شێوەیەک دادەڕێژرێت ناگاتە ئاستی لێبوردنی گشتی، بەڵام ئەگەری ئەوەی هەیە لە رێگەیەوە بەشێک لە سەرکردەکانی حزبەکە لە وڵاتی سێیەم بەپێی پلانی ئاشتی جێگیربکرێن.
ئاشکراشیکرد، پرۆژە یاساکە لەم مانگەدا لە پەرلەمان دەخرێتەڕوو.