لەکاتی نوێژی هەینیدا تەقینەوەیەک روویدا

لەکاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە مزگەوتێکی جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا تەقینەوەیەک روویدا.

ئەمڕۆ هەینی لەکاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە یەکێک لە مزگەوتەکانی جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە لایەنی کەم 57 کەس برینداربوون.

دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکە بڵاویانکردەوە، تا ئێستا سروشتی تەقینەوەکە نەزاندراوە لە ئێستادا سەرقاڵی گواستنەوەی بریندارەکانن بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.

ئاشکراشیانکرد، لەناو بریندارەکاندا برینی قورس و ناوەند و سوکیش هەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share