نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چین پێوانەیەکی نوێیان تۆمارکرد

دوای ئەوەی شەپۆلێکی کەشوهەوای سارد وڵاتەکەی گرتەوە و دواتر بەفربارینی بەدوای خۆیدا هێنا، لە چەند ناوچەیەکی چین ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمارکرا لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەک لە ساڵی 1951ەوە وێنەی نەبووە.

رۆژنامەی پەکین دەیلی لە بابەتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “ناوچەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی چین لە هەفتەی رابردکەشوهەواووەوە سەرمایەکی پێوانەییان بەخۆیانەوە بینیوە، چونکە پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی باکووری خۆرهەڵات گەیشتووەتە 40 پلەی ژێر سفر و خوارتریش لەگەڵ بەردەوامی ئەو کەشوهەوا ساردە لە باکوورەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “زیاتر لە 300 کاتژمێر پلەی گەرمی لە خوار سفرەوە تۆمارکراوە کە ئەوەش درێژترین ماوەیە کە ئەو وڵاتە لەم مانگەدا لە ساڵی 1951ەوە تۆماریکردبێت، هەوەها نۆ رۆژ لەسەریەک پلەکانی گەرما لە پەکینیش لە خوار 10 پلەی ژێر سفرەوە بووە”.

بەهۆی نزمی پلەکانی گەرماوە چەند شارێکی پارێزگای هێنان لە ناوەڕاستی چین لە باشووری رۆژئاوای پەکین بەدەست کەمی پێداویستییەکانی گەرمکەرەوە دەناڵێنن، لای خۆیەوە دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە بڕیاریدا پێداویستی گەرمکەرەوە بۆ زۆربەی کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان رابگرێت، بێجگە لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک نەخۆشخانە و نۆرینگەکان، بۆ ئەوەی گرنگی بدرێت بە ماڵە یەکە نیشتەجێبوونەکان.

بابەتی پێشتر

پیاوێک ئاگری لە ماڵەکەی بەردا و هاوسەر و سێ‌ منداڵەکەی سووتان

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتایی دێت و کەشوهەوا جێگیردەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 89 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share