بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق دەرفەتێکی دیکەی بەو کەسانە داوە کە لە ماوەکانی پێشوو خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارنەکردووە.
مەریوان هادی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “حکومەتی عێراق وەک دەرفەتێک تاوەکو 25ی تشرینی دووەمی 2025، دەرفەتی بەو کەسانە داوە کە لە ماوەکانی رابردوو نەیانتوانیوە لە پڕۆسەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن”.
لەبارەی رێکاری خۆتۆمارکردنەکە ئاماژەی بەوەکرد، ” پێویستە سەرۆک خێزان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکات و بەڵێننامەیەک پڕبکاتەوە و بیسەلمێنێت سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی لەناو سنووری عێراقدا دەژین، دواتر لە رێگەی ئیمەیڵەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت، پاشان کۆدێک بۆ کەسەکە دێتەوە و دەتوانن لە رێگەی ئەو کۆدەوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە”.