عومرەکارێکی کورد لە سنووری عەرعەر کۆچی دواییکرد

عومرەکارێکی کورد دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێم لە سنووری عەرعەر کۆچی دواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامدانی سونەتی عومرە عومرەکارێکی کورد بە ناوی (مەلیحە ئەحمەد عەلی خان) تەمەن 88 ساڵان، لە سنووری عەرەعەر کۆچی دواییکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، عومرەکارەکە خەڵكی شاری کەلارە و هەموو ئاسانکارییەک بۆ گەڕانەوەی تەرمەکەی کراوە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ بگەڕێندرێتەوە و لە کەلار بەخاکبسپێردرێت.

ئاشکراشیکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 10 عومرەکاری کورد گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم: ئەو کرێکارانەی لە کەرتی تایبەت خانەنشین بوون مانگانە بەبێ دواکەوتن مووچەکانیان وەردەگرن

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “ئەو کرێکارانەی لە کەرتی تایبەت خانەنشین بوون مانگانە بەبێ دواکەوتن مووچەکانیان وەردەگرن”. حکومەتی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share