لە هەولێر کەسێک کوژرا

کەمێک لەمەوبەر لەناو عەلوەی هەولێر کرێکارێکی بەرەگەز عەرەب بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو عەلوەی هەولێر دەستڕێژی گوللە لە کەسێک کراوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەسەکە بەرەگەز عەرەب بووە و تەمەنی نزیکەی 27 ساڵان بووە و لە عەلوەی هەولێر وەک کرێکار کاری کردووە، چوار فیشەکی بەرکەوتووە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.

ئاشکراشیکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێشنیاری دەستپێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ تاووتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی میکانیزمەکانی دابەشکردنی موچە، هەڵکشانی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و پێشنیاری قەدەغەی هاتوچۆ و دەستپێکردنەوەی…
Total
0
Share